پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، “لە چەند رۆژی نزیکی ئایندەدا بڕێکی باش بەنزینی عێراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەکرێت”.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاشکرایکرد، “بەھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی نزیکی ئایندەدا بڕێکی باش بەنزینی عێراقی لە جۆری 690 دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی و لەڕێگەی وێستگەکانەوە بەسەر شۆفێراندا دابەشدەکرێت”.
وتیشی، “بەڵێن دراوە رۆژانە ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە لە بەغداوە بۆ پارێزگای سلێمانی بەردەوام بێت بۆ ئەمەش سوپاسی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی دەکەین”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی دوو ڕۆژە شۆفێرانی تەکسی لە شاری سلێمانی دژی گرانبوونی نرخی بەنزین خۆپیشاندان دەکەن و داوا دەکەن نرخی لیترێک بەنزین ببێتەوە بە 500 دینار.