پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی، بەرەو داڤۆس لە سویسرا بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لهماوهی 4 ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی حکومەت له چهند پانێڵ و گفتوگۆیهكدا بەشدار دەبێت، ههروهها كۆبوونهوهی تایبهت لهگهڵ سهركردهكانی جیهان ئهنجام دەدات.
هاوکات لە درێژەی سەردانەکەدا بابەتەکانی هەمەچەشنکردنی ئابووری، گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە بانکییەکان، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی کوردستان، وەبەرهێنان لەبواری کانزا و نەوت و گاز و وزەی پاك، بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و وشکە ساڵی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان تاوتوێ دەکرێت.