تۆمەتبارێک دوای هەڵهاتنی بە تاوانی کوشتنی کچێکی هاوڕێی دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە هاوڕێیەکی کچی کوشتووە و هەڵهاتووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی کەرکوکدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو تۆمەتبارە لە شاری سلێمانی کچێکی هاوڕێی کوشتووە و بەرەو کەرکوک هەڵهاتووە.

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بەیارمەتی هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن.

تۆمەتبارەکە بەپێی یاسا دەستگیرکراوە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کراوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتبارەکە بڵاونەکراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا