لیژنەی ئاسایش و بەرگری: هەڕەشەكانی توركیا لەكۆنتڕۆڵ دەرچووە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق تەئکید دەكاتەوە، هەڕەشەو لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان بۆ ناو عێراق بۆ دەستپێکردنی پرۆسە سەربازییەکان شەرمەزارییەكی گەورەیە بۆ سیاسەتی تورکیا لەناوچەكە بانگەشەی بۆدەكات.

كاتع نەجمان ركابی ، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، هەڕەشە و لێدوانەکانی ئەردۆغان بۆ چوونە ناو عێراق و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە نوێکانی سوپای تورکیا، شەرمەزارییە بۆ سیاسەتی تورکیا، پێویستە تورکیا ڕێز لە وڵاتێک بگرێت کە مێژووییەکی وەک عێراقی هەیە.

وتیشی:” سیاسەتی تورکیا لەکاتێکدایە توركیا دەیەوێت لەبەردەم یەکێتی ئەوروپا رووی خۆی جوان بكات ، بەڵام لێدوان و هێرش دەکاتە سەر وڵاتێک کە خاوەن مێژوو و قورساییە لە جیهانی عەرەبیدا، ئەمەش شەرمنانەیە و پێویستە تورکیا ڕێز لە عێراق بگرێت.

راشیگەیاندووە، حکومەتی عێراق بەردەوامە لە بێدەنگی و هیچ لێدوانێک بۆ ڕاگرتنی هێرش و بەیاننامەکانی تورکیا دەرناكات لەاتێكدا بانگەشەكانی توركیا بۆ شەر لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا