لیژنەکانی قائیمقامیەت بەدرێژایی رۆژانی مانگی رەمەزان چاودێری بازاڕ دەکەن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزاندا بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە کوالێتی و جۆری ئەو خواردن و خواردەمەنییانەی بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێن سەردانی بازاڕی گەورەی شاری سلێمانیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (11-3-2024) لیژنەی باڵا لە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەسەردانێکی مەیدانیدا بۆ ناو بازاڕ و مارکێت و دووکانەکانی شاری سلێمانی، بەدواداچوونی بۆ نرخ و کوالێتی و شێوازی درووستکردن و ئامادەکردنی خواردن و خواردەمەنییەکانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی کرد کە لە مانگی رەمەزاندا بەڕووی هاوڵاتییاندا کراوە دەبێت.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، سەرەڕای پشووی فەرمیی فەرمانگەکانی حکومەت، لیژنەکانمان لە قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبن لە گەڕان و پشکنینی دووکان و فرۆشگاکانی شاری سلێمانی بۆ رێگریکردن لە فرۆشتنی خۆراکی ماوەبەسەرچوو بە هاوڵاتییان و زیادکردنی نرخی شتومەکەکان لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا”.

بە ووتەی گۆران قادر، لیژنەی باڵا لە قائیمقایەتی سلێمانی کە نوێنەرانی کوالێتی کۆنتڕۆڵ، تەندرووستی، بەرگریی شارستانی، چاودێریی بازرگانی و ئاسایشی سلێمانی دەکەن، بەدرێژایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بازاڕ و رۆژانە لیژنەکان ئەرک و کارەکانیان جێبەجێدەکەن.

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکەن لەکاتی بوونی هەر سەرپێچییەک لە رێگەی هێڵی گەرمی ژمارە (07701677777) و دیجیتاڵ میدیاکانی قائیمقامیەتی سلێمانی پەیوەندیان پێوەبکەن بەمەبەستی بەدواداچوونی وورد و لێپێچینەوە لە سەرپێچیکاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا