عێراق بەبەهای 6 ملیار دۆلار نەوت هەناردە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی ئایاری رابردوو زیاتر لە 89 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی نەوت، مانگی ئایاری رابردوو عێراق بڕی 89 ملیۆن و 881 هەزار و 268 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە و داهاتی نەوتیش پێنج ملیار و 917 ملیۆن و 932 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، بڕی نەوتی هەناردەکراو لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 86 ملیۆن و 820 هەزار و 355 بەرمیل بووە، بەڵام لەکێڵگەکانی کەرکوک سێ ملیۆن و 60 هەزار و 913 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

هاوکات، هەر بەرمیلێک نەوت بە بەهای 65.842 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا