شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە عێراق دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جاسب حیجامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی کەرخ رایگەیاند، عێراق لە کۆتایی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە.

جاسب حیجامی بە میدیاکانی راگەیاند، چەندین وڵات هەن چوونەتە شەپۆلی چوارەم و پێنجەمی کۆرۆنا، پێشبینیش دەکرێت عێراقیش بچێتە شەپۆلی چوارەمەوە.

وتیشی: وەزارەتی تەندروستیی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ روبەڕوبوونەوەی شەپۆلی چوارەم.

باسی لەوەشکرد، ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیوەستە بە ئاستی پابەندی هاوڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکان و وەرگرتنی ڤاکسین.

لە ڕۆژی 7ی مانگی رابردووەوە عێراق رۆژانە نزیکەی هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا