كێشەی سەرجەم فیدەرەكانی ناو شاری سلێمانی چارەسەركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندازیارغالب محەمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: لەئێستادا سەرجەم ئەو فیدەرانەی كارەبای ناوشار كە بەهۆی خراپی باری كەشوهەواوە لە كاركەوتبوون چارەسەركراون و كێشەیان نەماوە و كارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە.

وتیشی: لەدەرەوەی شاری سلێمانیش 28 فیدەری كارەبا كێشەیان هەبووە و 12 فیدەریان كێشەكانیان چارەسەركراوە و 16 فیدەرش لەژێر چاكسازیدان.

باسی لەوەشكرد، وێستگەی 33kv لەقەڵادزێ كێشەی هەیە و لەئێستادا تیمی هێڵەكان لەكاردان بەمەبەستی چارەسەركردنی.

چەند رۆژێك لەمەوبەر كەشناسان پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاویان كردبوو، دوێنێ‌ چوارشەممە شەپۆلەكە گەیشتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە چەندین ناوچە زیانی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا هێنا.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان لەبارەی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنج شەممەوە هۆشداری داوە و دەڵێت، پێنجشەممە بارانی بەخوڕ و تەرزە دەبارێت و ئەگەری رەشەبای بەهێز هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا