قەیرانی ئاوارەبوون لە عێراق چڕتر دەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی لە ڕاپۆرتێکدا هۆشداری دەداتە عێراق، سەبارەت بەوەی ئەگەر کێشەی کەم ئاوی و وشکەساڵی چارەسەر نەکات، ئەوا وەرزی کشتوکاڵی لە ساڵی 2022دا پەکی دەکەوێت.

لە ئێستادا لە 2هەزار و 800 خێزان لە باکور تا باشوری عێراق زیانی کەم ئاوی و وشکە ساڵیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە نێوان دوو خێزاندا یەکێکیان پێوێسیتی بە هاوکاریکردنی خۆراک هەیە.

لە خێزانێکی پێنج کەسی بەپێی ڕاپۆرتەکە توانای دابین کردنی خۆراک بۆ سەرجەم خێزانەکە نیە، جگە لەوەی ڕێژەی ئاو کەمی کردووە وشکەساڵیش هەیە واتا باران بارین کەم بۆتەوە.

پلەی گەرما و وشکە ساڵی و کەمی باران بارین، هەروەها دروست بوونی مەترسی لەسەر عێراق، خەڵک ناچار دەکات ماڵ و حاڵیان بەجێبهێڵن، قەیرانی ئاوارەبوون چرتر دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا