لەڕۆژی دووشەممەوە دەست بەدابەشکردنی بەشی سێیەمی خۆراک دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی نوسراوێکی کۆمپانیای گشتی خۆراکی عێراق، 500 گرام برنخ کەمتر دەدرێت بە هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ شەممە20ی نیسان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،” بەپێی نوسراوێک کە لە کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراکەوە لە بەغدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هاتووە سەبارەت بە دابەشکردنی بەشی سێیەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیان کە ئەم مانگە بۆ هەر کەسێک بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕی دوو کیلۆ و نیو برنج دەدرێتە هەر هاوڵاتیەک واتە نیوکیلۆ کەمتر لە مانگەکانی ڕابڕدوو، دۆشاوی تەماتەش ئەم مانگە هەر هاوڵاتیەک یەک قوتو دۆشاوی هەشت سەد گرامی دەدرێتە هەر هاوڵاتیەک لەبری بەشی سێیەم و چوارەمی خۆراک، چونکە هەر بەشەخۆراکێک هاوڵاتی چوارسەد گرامی پێ دەدرێت بەڵام ئەم مانگە قوتویەکی هەشت سەد گرامی پێ دەدرێت لەبری ددوبەش.

ڕوونیکردەوە،” ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە لە کاتی سەردانیان بۆلای بریکارەکانی خۆراک ئەگەر دووکیلۆ و نیو برنجیان پێدان ئەوە بڕیارەکە لە بەغداوە هاتووە و پەیوەندی بەبریکارەکانی خۆراکەوە نییە”.

جەختیکردەوە، لە ڕۆژی دووشەممە دەست بەدابەشکردنی بەشی سێیەمی خۆراک دەکرێت لە هەرێمی کوردستان و بەشی سێیەمی ئاردیش زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەموو هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا