وەزارەتی بازرگانی: نزیكەی سێ‌ هەزار مۆڵەتمان داوەتە بازرگانان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم دەڵێت، لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 2800 مۆڵەتمان داوەتە بازرگانان بەمەش 300 مۆڵەت زیاترمان بەراورد بە ساڵی رابردوو داوەتە بازرگانان.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە 1/1/2021 ەوە تا 1/6/2021 زیاتر لە 2800 مۆڵەتی بازرگانی دراوەتە بازرگانان، لە بوارەكانی خۆراك و تەندروستی و ڤێتێرنەری و كشتوكاڵ و بوارەكانی دیكە.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم وتی: دەتوانین بڵێین ئەگەر بەراوردی بكەین بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو 300 مۆڵەت زیاتر دراوە بە بازرگانان.

وتیشی: ئەمەش پەیوەندی بە چەند خاڵێكەوە هەیە لەوانە، باشتربوونی بارودۆخی پەتای كۆرۆنا كە زۆر رێگرنەبوو لە جموجوڵە بازرگانییەكان لەلایەكی دیكەش ئێمەش لای خۆمانەوە ئاسانكاریمان كردووە بۆ بازرگانەكان و رۆتینمان كەم كردووەتەوە، هەروەها بەهۆی هاتنی مووچە لە كاتی خۆیدا و باشبوونی ژیانی هاووڵاتیان بازاڕیش جموجوڵی تێكەوتووە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بازرگانەكان لە دەرەوەی وڵات ئەو پێداویستییانە بهێنن كە خواستی لەسەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا