پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەكی 5 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم وەك وەجبەی یەكەمی گەنمی جوتیاران بۆ سالی 2021 گەیشتە هەرێم و دوای جەژن دابەش دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، چەكی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 وەك وەجبەی یەكەم چەكەكانیان گەیشتە هەرێمی كوردستان و دوای پشووەكانی جەژنی قوربان دەست بە دابەش كردنی دەكرێت بەسەر جوتیاراندا.
راشیگەیاندووە، بۆ پارێزگای هەولێر بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینارە و بۆ سلێمانی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینارە و بۆ دهۆك یەك ملیار دینارە.
هاوكات، ئهمڕۆ چوار شهممه 14 ی تهموزی 2021 عەللا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بڕیاری خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیارانی بۆ ساڵی 2021 دەرکردووە و ئەوەش سێیەم بڕە پارەی جوتیارانە لەمساڵدا خەرجدەكرێت.