پۆڵەتیك پرێس
زیاتر لە 46 ملیار دیناری پارەی جوتیاران لەبەغداوە گەیشتە هەرێم و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێمیش رایدەگەیەنێت بەزوترین كات رێكارەكارگێڕییەكان تەواو دەكەن بۆ دابەشكردنی پارەكە بەسەر جوتیاراندا
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی ھەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، بڕی 46 ملیار و 422 ملیۆن دینار وەک كۆتا چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 گەیشتە ھەرێم و لە ئێستادا رێکارەكارگێرییەكان ماون بۆ دابەشکردنی پارەكە و رەنگە ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وتیشی، بڕی 23 ملیار و 750 ملیۆن دینار وەك بەشی سلێمانی، 11 ملیار و 907 ملیۆن دینار بۆ ھەولێر و 10 ملیار و 765 ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دهۆك دیاری كراوە.
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم تا ئێستا زیاتر لە 307 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 لای حکومەتی عێراق ماوە و بۆ هەرێم نەنێردراوە.