وەزارەتی بازرگانی هەرێم ژمارەیەك سایلۆ دروست دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران هەشت سایلۆ دروستكراون و چاوەڕوانی وەزارەتی بازرگانی عێراقن بۆئەوەی وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران رابگەیەنێت بۆئەوەی گەنمەكەیان لێ‌ وەربگیرێت.

ساڵح هەركی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: وەكو وەزارەتی بازرگانی دەستمان كردووە بە ئامادەكاری بە مەبەستی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی بازرگانی وتی: لە ئێستادا هەشت سایلۆمان دروستكردووە و چاوەڕوانی وەزارەتی بازرگانی عێراقین وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران رابگەیەنێت تا ئێمەش لای خۆمانەوە گەنمی جووتیاران وەربگرین.

ساڵی رابردوو زیاتر لە 390 هەزار تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیرا لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام پێناچێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ وەكو ساڵی رابردووبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا