وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندیدا بە خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت، نووسراوی خەرجكردنی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵەكانی 2015 و 2016 لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە گەشتە كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند: دوای سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە وەك ئەوەی پێشتر بەڵێنم پێدابوون كە بەردەوامبم لە بەدواداچوون و داكۆكیكردن لە مافەكانتان بۆ وەرگرتنی تەواوی شایستە داراییەكانتان، خۆشبەختانە ئەمڕۆ نووسراوی وەزارەتی بازرگانی بە خەرجكردنی پارەی گەنمی ساڵی 2015 و 2016 گەیشتە كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، ئەم نووسراوەی وەزارەتی بازرگانی دوای ئەوەدێت كە لە مانگی 12 سكاڵایەكم پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد سەبارەت بە رێگریكردنی وەزارەتی ناوبراو بە خەرجكردنی ئەو پارەیە و بیانووهێنانەوە بۆ دواخستنی تا بودجەی ساڵی 2023 بۆ سەرۆك وەزیران چارەسەری كێشەكە بكات بەرلەوەی لە دادگا سكاڵا تۆماربكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا