كار بۆ رێكخستنەوەی كۆمپانیاكانی دەرمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەكشەممە كۆبوونەوەیەك لە نێوان بەڕێوبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەڕێوەچوو بەمەبەستی هەماهەنگی و رێكاری نوێ سەبارەت بە تۆماركردنی كۆمپانیاكانی دەرمان و سەنتەرەكانی تەندروستی و رێكخستنەوەی كاریان.

ساڵح هەركی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: كۆبوونەوەكە بۆ خستنە ڕووی كۆمەڵێك پێشنیار بوو لە نێوان هەردوو وەزارەت لەسەر چەند بابەتێك بوو لەوانە رێكخستنەوەی ئەو كۆمپانیایانەی دەرما لە دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانی سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كاردەكەن، لەگەڵ زیادكردنی كۆمپانیاكانی هێنانی دەرمان و خستنە ژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان سەر بەوەزارەتی بازرگانی.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێم وتی: جگە لەوەش ژمارەیەك سەنتەری تەندروستی هەن كە تەنها لە سەنتەری سەرەكی پارێزگاكان مۆڵەتیان هەیە و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان سەر بەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی مۆڵەتیان نیە، پێداچوونەوە بە كاری ئەم سەنتەرانە و كۆمپانیاكانی دەرمان دەكرێت كە ژمارەیان نۆ كۆمپانیای دەرمانە.

باسی لەوەشكرد، ئەم پێشنیارانە بە نووسراوی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی بازرگانی و تەندروستی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكرێت تا ئەو بڕیارە هەڵبوەشێتەوە كە مۆڵەت بە كۆمپانیای دەرمان نەدرێت وە بڕیار و رێنمایی نوێ دەربكرێت بۆ ئەو مەبەستە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا