لە كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان فەرمانبەرێك گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بەسەر بریكارەكانی خۆراك، فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەل و پەلی خۆراكی هەولێر ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگر خۆی پێدا دەكێشێت و گیانلەدەست دەدات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، فەرمانبەرێكی سەر بەو وەزارەتە بەناوی (نەهلە عەدنان عسكر ) ئەمینداری كۆگاكانی سەر بە كۆمەڵگای كۆگاكان و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی هەولێر، رۆژی سێشەممە لە كاتی ئەركی ڕۆژانەی خۆی لە كاتی دابەش كردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بۆ سەر بریكارەكان، یەكێك لە ئوتومبێلە بارهەڵگرەكان بە رووداوێكی نەخوازراو خۆی پێدا دەكێشێ.

ئاماژە بەوەشكراوە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا