نرخی دۆلار بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە چەند ڕپژی پێشوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە27ی کانونی یەکەم، نرخی 100دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار و 900 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراق ڕۆژانە بڕێکی زۆر دۆلار دەخاتەبازاڕەوە،  بەراورد بەچەند ڕۆژی ڕابردوو ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق بەرزبووەوە، بەپێی پێشبینییەکانی شارەزایان لە سەرەتای ساڵی نوێوەوە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە.

دوێنێ سێشەممە26ی کانونی یەکەم، موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەنێوان ئەمریکا و بانکی ناوەندی هەماهەنگی نوێ هەیە، بەمەبەستی جێگریکردنی نرخی دۆلار و دینار و بەهۆی بەردەوامی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی حکومەتەوە پێشبینی دەکەن، لە سەرەتای ساڵەوە نرخی 100 دۆلار بۆ کەمتر لە 145 هەزار دینار داببەزێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا