ئازەربایجان بە پاڵپشتی چەکدارانی بەکرێگیراو جەنگی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

نزیکەی چوار هەزار چەکداری بەکرێگیراوی سوری کە سەر بە ئەنقەرەن لە هێرشە سەربازییەکەی سوپای ئازەربایجان بۆسەر ئەرمینیا لە بەیانی ٢٧ی ئەیلول بەشداربوون.

ئاژانسەکانی ئەرمینیا بڵاویان کردەوە، ناوەندی زانیارییەکانی ئەرمینیا تا ئێستا لە کوژرانی ٨١ چەکداری بەکرێگیراوی سوری کۆڵیوەتەوە، کە هاوشانی سوپای ئازەربایجان هێرشیان کردووەتە سەر ئەرمەنییەکان.

پێشتریش، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، کۆمەڵێک چەکداری سوری سەر بە ئەنقەرە گەیشتوونەتە ئازەربایجان، کە لەلایەن تورکیاوە رەوانەی ئەو زەوییانە کراون.

هێشتا پێکدادانی سەربازی بەدرێژایی سنوری نێوان ئازەربایجان و ناگۆرنۆ قەرەبەغ لە بەیانی یەکشەممەوە بەردەوامە، ئەوەش دەبێتە دووەم هێرشی لەو جۆرە لەماوەی ئەم مانگەدا هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان ئەنجامیان داوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا