ڕۆژئاوای کوردستان ئامادەکاریی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردەی هەرێمی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای ئاستەنگەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بوونی ئاوارەیەکی زۆر لە خوێندندنگەکاندا، بەڵام دیسان ئامادەکارییەکانیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بەردەوامە.

ڕوهات خەلیل، هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردەی هەرێمی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان تایبەت بە پۆڵەتیک پرێس باسی ڕەوشی خوێندنی کرد لە ڕۆژئاوای کوردستان و ڕایگەیاند: ساڵانە وەرزی نوێی خوێندن لە ١ی ئەیلولەوە دەستپێدەکات، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڤایرسی کۆرۆناوە خوێندن لە ڕۆژئاوای کوردستان دواخراوە بۆ ٤ی مانگی ١٠.

ڕوهات خەلیل ئاماژەی بەوە کرد: لە ئێستادا ٨٧٩ هەزار و ٢٢٥ خوێندکار لە ڕۆژئاوای کوردستان هەن.

باسی لەوەش کرد: بە دیلی ئێمە بۆ خوێندنی ئەمساڵ بە ئۆنلاینە، ئەمە ناچارییە، چونکە خوێندکار دادەبڕێت لە پەروەردەی کۆمەڵایەتی و ئامانجە پەروەردەییەکان ناپێکیت، بەڵام تەندروستی خوێندکارەکان لەپێش هەموو شتێکەوەیە، لەگەڵ ئەوەشدا نازانین چی ڕوودەدات و ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاودەبێتەوە یان کەم دەبێتەوە.

هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردەی هەرێمی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی بوونی ئاوارەیەکی زۆر، ساڵی ڕابردوو خوێندکاران و خێزانەکانیان لە خوێندنگەکاندا بوون، بۆ ئەوەش بە سێ دەوام خوێندکارەکان وانەکانیان خوێند و هەر رۆژی سێ کاتژمێر، بەڵام ئێستا هێدی هێدی خوێندنگەکان چۆڵ دەبن لە خێزانەکان و ئاوارەکان دەچنە کامپەکانەوە و لەناو کەمپەکاندا خوێندنگەی نوێ دروستکراون، ئێمە هەوڵ دەدەین هەمان سیستمی پەروەردەی خۆسەر لە کەمپەکانیشدا پەیڕەو بکەین لە ڕووی تەندروستی و پرۆگرامی خوێندنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژئاوای کوردستان لە چەند لایەنێکەوە لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی نزیک لە تورکیاوە داگیرکراوە و لەژێر جۆرێک گەمارۆی سیاسی و سەربازیی و ئابوریدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا