ئێران چەند کەسێک بەتۆمەتی ئەندامبوون لەناو مۆسادی ئیسرائیلی دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داواکاری گشتی پارێزگای سیستان و بلوچستان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران وردەکاری پڕۆسەی دەستگیرکردنی چەند کەسێکی ڕاگەیاند گوایە سەربە دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل “مۆساد” بوون.

مەهدی شەمس ئابادی داواکاری گشتی زاهیدان ناوەندی پارێزگاکە ڕایگەیاند، “هاوڕێیانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ماوەی هەشت مانگ چاودێری دۆخەکەیان کردووە، بەگوێرەی بەدواداچوونەکان کوشتنی زانایانی ئەتۆمی ئێران یەکێک بووە لە پلانەکانی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون”.

وتیشی، “لەڕێی هەوڵی هەواڵگری چڕەوە توانرا ئەندامانی شانەکە بناسرێنەوە و لە چەند پارێزگایەکی جیا جیا دەستگیربکرێن”.

باسی لەوەشکرد، “دۆسیەکە لە ئێستادا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدایە و دواتر تۆمەتەکانیان دەنێردرێتە دادگا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا