چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر هێزەکانی پێشمەرگە

پۆڵەتیک پرێس

چەکدارانی داعش هێرشیان کردەسەر خاڵێکی فەوجی 1ی لیوای 9ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری گەرمەسێر – کفری.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەمشەو کاتژمێر 8:00 تیرۆرستانی داعش پەلامارێکی ترسنۆکانەیان بۆسەر خاڵێکی فەوجی 1ی لیوای 9ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری گەرمەسێر – کفری ئەنجامدا”.

ئەوەش هاتووە، پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەتوندی و خێرایی وەڵامدرایەوە و لێیان هاتنەدەست.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هیچ زیانێک بەهۆی پەلامارەکەوە بە هێزەکانی پێشمەرگە نەگەیشتووە.

ئەمە چەندین جارە چەکدارانی داعش بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی چەکداری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا