عەلی حەمە ساڵح: بەرپرس هەیە 500 ملیۆن دۆلاری بردوەتە دوبەی

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئێستا خەڵك هەیە پارەی پێ نییە، بەڵام بەرپرس هەیە 500 ملیۆن دۆلاری بردوەتە دوبەی.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دابەشنەكردنی موچە بەشێكی پەیوەندی بە رێككەوتنی هەردو حكومەتی هەرێم و عێراقەوە هەیە بەشێكی دیكەی پەیوەستە بە مەسەلەی بابەتی قاچاخچێتی لە دەروازە سنورییەكانی هەرێم.

وتیشی، “ناكرێت خەڵك بە دوو مانگ جارێك موچەیەك وەربگرێت، بەڵام بەرپرس هەبێت شەوانە یەك ملیۆن دۆلاری دەست بكەوێت، ناكرێت بەرپرسەكان شەوانە دەرمان بە قاچاخ بێنن و ماڵیش هەبێت نان نەبێت بیخوات”.

دەشڵێت، “ناكرێت حكومەت بە دوو مانگ 400 ملیار دیناری بۆ موچەی فەرمانبەران نەبێت، بەڵام بەرپرس هەبێت لە ساڵێكدا 500 ملیۆن دۆلار پارەی قاچاخ بباتە دوبەی”.

هەروەها باسی لەوەكرد، سەرۆكایەتی پەرلەمان نایەوێت كۆبونەوە لەسەر بابەتی موچە رێكبخرێت ئەوەش لەبەر ئەوەی باسی قاچاخچێتییەكان نەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا