لە عێراق مووچەی مانگی هەشت خەرج دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق دەست دەکات بە خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری ئەمڕۆ دووشەممە دەستی کردووە بە دابینکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی وەزارەت و دامودەزگاکانی دەوڵەت.

هاوکات، داوای لە بنکەکانی خەرجکردنی سەربە وەزارەتە جیاجیاکان کرد سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری بکەن بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دانراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان هێشتا بەشێک لە فەرمانبەران مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا