ترەمپ: نەمویست لەپشتی كۆمپیوتەرەوە كاربكەم بۆیە تووشی كۆرۆنا بووم

پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەردەوام لەناو هاوڵاتیانیدا بووە بۆیە توشی كۆرۆنا بووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد، نەیویستووە لەپشتی كۆمپیوتەرەوە كارەكانی بەڕێوە ببات و بەردەوام لەناو خەڵكیدا بووە، بۆیە توشی كۆرۆنا بووە.

باسی لەوەشكرد، هەوڵینەداوە بەردەوام لەناو كۆشكی سپیدا بمێنێتەوەو لەپشتی كۆمپیوتەرەوە كارەكانی بەڕێوە ببات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوداو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەشێك لەسەرۆكی وڵاتان بەگرتنەبەری رێكارەكان دەچوونە ناو خەڵك و كارەكانیان بەڕێوەدەبرد، بەڵام هەندێكی دیكەیان لەوانەش سەرۆكی حكومەتی هەرێم هیچكات نەچووە دەرەوەو تەواوی كارو كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەبات.

لەماوەی رابردووشدا، مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی كرد و بە مەیدانی سەردانی چەند شوێنێكی لە پارێزگاكانی هەرێم كرد، بەو هۆیەشەوە رەخنەی ئەوە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی كرا كە بۆچی ناتوانێت هاوشێوەی كازمی لە نزیكەوە ئاگاداری كێشەكانی هاوڵاتیان بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا