بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان نمە باران دەستیپێکرد و ئەگەر هەیە لە پارێزگای سلێمانیش بارانبارین دەستپێبکات.

بەپێی بڵاوکراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 33 پلە و لە سلێمانی 31 پلە و لە دهۆک 29 پلە و لە کەرکوکیش 35 پلەی سەدییە.

هاوکات، لە پارێزگای دهۆک و هەولێر و پیرمام و زاخۆ نمەباران دەستیپێکردووە و لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی کوردستان ئاسمان هەور و نیمچە هەورە.

ئەوەش لەکاتێکدایە نزیکەی مانگێک بەسەر دەستپێکردنی وەرزی پایزدا رۆشتووە و ئەمە یەکەم بارانی وەرزی نوێیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا