فیدراسیۆنی پەنابەران نامەیەكی ئاڕاستەی سەرۆكانی فەڕەنساو بەریتانیا كرد

پۆڵەتیك پرێس

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لە بارەی خنكانی 27 پەنارە كوردەكەوە نامەیەكی ئاڕاستەی هەردوو سەرۆكی فەڕەنساو بەریتانیا كردو داوا دەكات، لێكۆڵینەوە لە هەردوو پۆلیسی ئێشگری دەریاوانی فەرەنساو بەریتانیا بكرێت.

دەشتی جەمال سكرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق رایگەیاندووە، سەبارەت بە خنكانی ۲۷ پەنابەرەكە نامەیەكی ئاڕاستەی ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنساو بۆریس جۆنسون سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا كردووەو تێدا داوا لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نامەكەی پەیوەستە بە كەمتەرخەمیەكانی پۆلیسی ئیشگری دەریاوانی هەردوو وڵات و داوایكردووە، پێویستە دەستبەجێ لێكۆڵینەوە بكرێت لەهەردوو پۆلیسی ئیشگری دەریاوانی فەرەنساو بەریتانیا سەبارەت بەو تراژیدیا ناخهەژێنە.

هاوكات لە نامەكەیدا دەشتی جەمال داوا دەكات، كۆمەك بەكەسوكاری قوربانیەكان بكرێت بۆ دەستبەجێ ناردنەوەی تەرمەكانیان بۆ كوردستان وە كەسوكاری قوربانیەكانیش قەرەبوبكرێتەوە.

كۆتاییەكانی مانگی رابردو ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە ساتی پەڕینەوەیان لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا لە كەناراوەكانی نێوان ئەو دوڵاتە بەلەمەكەیان نوقوم بوو بەهۆیەوە 27 كۆچبەری كورد گیانیان لە دەستدا.

ئەو روداوەش كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو هەردوو حكومەتی فەرەنساو بەریتانیاش یەكتریان تۆمەتبار دەكرد بەوەی كەمتەرخەمبوون لە پاراستنی گیانی ئەو كۆچبەرانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا