ئێڤێرێست…بەرزترین لوتکەی جیهان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چیای ئێڤێرێست بەرزترین چیای سەر زەوییە و بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی نۆ کیلۆمەتر یان 8848 مەتر لە ئاستی دەریاوە، یەکێکە لەو چیایانەی کە زنجیرە چیاکانی هیمالایا پێکدەهێنن، لە سنووری چین (تبت) و نیپاڵ (ساگارماتا) و باکووری هیندستانە.

بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1847 لەلایەن ئەوروپییەکانەوە دۆزرایەوە و دوای چەند ساڵێک لە تێبینیکردن و هەژمارکردن، بە بەرزی 8848 مەتر خەمڵێنرا و بە بەرزترین لوتکەی جیهان ناسرا، ئەم تایبەتمەندییە لە پشت ناوی ئێڤێرێست بوو کە لە ساڵی 1865 لەلایەن ڕۆژئاواوە پەسندکرا، لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە شاخەوانان دەیانویست بگەن بە بەرزترین لوتکە، چەندین گەشت ئەنجامدرا بەتایبەت ئەوانەی بەریتانیا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گەیشتن، لە ساڵی 1924 جۆرج مالۆری و ئەندرو ئێرڤاین یەکەم قوربانی بارودۆخی کەشوهەوای توند بوون و بە دڵنیاییەوە نازانرێت کە ئایا گەیشتوونەتە لوتکەکە یاخود نا.

أعلى قمة في العالم

لەساڵی 1950، نیپاڵ ڕێگەی پێدرا لە باشوورەوە بگاتە لوتکەکە و پێیدا سەربکەوێت بۆ چیاکانی باشووری ڕۆژهەڵات، لە کۆتاییدا و سێ ساڵ دواتر ئێدمۆند هیلاری و تێنزینگ نۆرگای گەیشتن بە لوتکەی ئێڤێرێست، لەو کاتەوە زنجیرەیەک لە سەرکەوتنی جۆراوجۆر لەو بابەتەدا بەدەست هات، بەڵام لە ساڵی 1996 زنجیرەیەک ڕووداوی کوشندە مەترسییەکانی چیاکەی بەبیردەهێنایەوە، کە ژمارەی قوربانییەکان گەیشتە زیاتر لە 200 کەس. لە ساڵی 1922 ەوە زیاتر لە 14هەزار شاخەوان هەوڵیان داوە سەربکەون بۆ چیاکە و بگەن بە لوتکە و تەنها زیاتر لە چوار هەزار سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە لووتکەکە.

چیای ئێڤێرێست بەم ناوە ناونراوە بە بۆنەی بەڕیتانی “سەر جۆرج ئێڤێرێست” کە ئەم چیایەی لە ساڵی 1856دا دۆزییەوە و بە بەرزترین چیای ناوبردووە، چیای ئێڤێرێست دەکەوێتە سەر سنووری نێوان چین و نیپاڵ لە نێوان ناوچەی خۆبەڕێوەبەری تبت (پارێزگای شیگاتسی) ی چین و ناوچەی ساجارمەتای نیپاڵ، بەرزاییەکەی 8848 مەترە، یەکێکە لە چیاکانی هیمالایا و بەرزترین لوتکەیە لە ئاسیا، لە ڕووی جیۆلۆجییەوە کۆنترین چیاکانی سەردەمە.

لەساڵی 1953دا یەکەم گەشت بۆ لوتکەکە ئەنجامدرا، دوای ئەوە بایەخی شاخەوانان زیادیکرد و سەرەڕای ئەو هەوڵ و گرنگییەی کە بۆ گەشتەکان دەهات، تا ساڵی1987 تەنها 200 کەس گەیشتن بە لوتکە، چیای ئێڤێرێست بۆ چەندین دەیە وەک کێشەیەکی سەخت مایەوە بۆ سەرکەوتنی شاخەوانان بەسەریدا.

لە ساڵی 1976، گەشتی بەکۆمەڵ دەستیپێکرد و بەناوبانگ بوو، کە کاریگەری لەسەر ژینگەی شوێنەکە هەبوو و پێویستی بە دامەزراندنی پارکی نەتەوەیی ساگارماتا و پارێزگای سروشتی چۆمولانگما بوو لەساڵی1988دا، لە ساڵی 1996ڕووداوێکی کوشندە ڕوویدا کە 200 قوربانی لێکەوتەوە و لەوکاتەوە بەردەوام مەترسی سەرکەوتن بەسەر ئەم چیایەدا بیری شاخەوانان دەخاتەوە،  لە 10ی ئایاری 1996دا زریانێکی زۆر بەهێز لوتکەی چیاکانی ئێڤێرێستی گرتەوە و بووە هۆی مردنی هەشت شاخەوان و ئەم کارەساتە کوشندەترین و دڕندەترین کارەسات بوو لە مێژووی چیاکەدا و تا ئێستا هەموو زاناکان ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەگرنەبەر بەرامبەر گەشتەکانیان و دەڵێن ژیانی هەموو شاخەوانەکانیش لەکاتی سەرکەوتن بۆ بەرزترین لوتکەی جیهان لە مەترسیدایە، لە ساڵی 1922ەوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە هەوڵیان داوە بەسەر چیاکەدا سەربکەون  بە زیاتر لە 14هەزار مەزەندە دەکرێت، کە لەو ژمارەیە زیاتر لە چوار هەزاریان سەرکەوتوو بوون لە گەیشتن بە لوتکەکە.

بەپێ ماڵپەڕی ئەدڤێنتۆرستاتس، لە ساڵانی نێوان 1922 و 2006دا نزیکەی 11 هەزار هەوڵ بۆ گەیشتن بە لوتکەکە هەبووە، گەورەترین کەس کە گەیشتۆتە لوتکەی ئێڤێرێست یۆشیرۆ میورای ژاپۆنی بوو لە تەمەنی 80ساڵیدا لە ساڵی2013، بچووکترینیان جوردان ڕۆمیرو، مێرمنداڵێکی ئەمریکییە کە تەمەنی 13 ساڵان بوو کاتێک گەیشتە لوتکە لە ساڵی2010.

لە ساڵی 2013 دا، داتابەیسی پەیوەست بە هیمالایا 6871 گەشتی گەیشتن بە لوتکەی شاخەکەی تۆمارکرد کە لە لایەن 4002 کەسی جیاوازەوە ئەنجامدراوە، لە مانگی ئاداری ساڵی 2021دا، هەوڵی سەرکەوتن بەسەر چیاکەدا دەستیپێکرد، کە بریتی بوو لە 5 هەزار و 656 هەوڵ بۆ سەرکەوتن، کە بووە هۆی مردنی 223 کەس، چونکە لوتکەی ئێڤێرێست ئەوەندە بەرزە کە تەوژمی هەوای زۆری لە کەشوهەوایەکی ناجێگیردا هەیە شاخەوانان ڕووبەڕووی بایەک دەبنەوە کە خێراییەکی دەگاتە 320 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا (200میل لە کاتژمێرێکدا)، هەروەها مەترسییەکانی دیکە بریتین لە زریان و بەفربارین، کە ڕووبەڕووی شاخەوانان دەبێتەوە.

لوتکەی چیاکە بەفرێکی سەخت و زۆر دایپۆشیوە، کە ئەستوری چینە بەفرەکە بەدرێژایی ساڵ لە نێوان پێنج بۆ بیست پێ دەگۆڕێت، لوتکە و بەرزاییەکان زۆر بەرزن لە سەر ڕووی زەویەوە کە ئۆکسجینی هەناسەدان لەوێ دەگاتە یەک لەسەر سێی ئۆکسجینی سەر ڕووی دەریاکان، کەمی ئۆکسجین، بای زۆر و سارد هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ ڕێگریکردن لە گەشەکردنی ڕووەک یان بڵاوبوونەوەی ژیانی کێوی.

کەشوهەوای سەر شاخی ئێڤێرێست هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی هەیە کە دژە بوونەوەرن، بە درێژایی ساڵ، بەرزترین پلەی گەرما لە ناوەڕاستی ڕۆژدا لە مانگی تەمموز دەگاتە 19 پلەی سەدی لە لوتکەدا، لە مانگی کانوونی دووەمدا، کە ساردترین مانگە، پلەی گەرمای مامناوەندی بەرزدەبێتەوە بۆ 36 پلەی سەدی و دادەبەزێت بۆ 60 پلەی سەدی، لوتکەکە بە بەردەوامی ڕووبەڕووی با دەبێتەوە، کە خێراییەکەی دەگاتە 160 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بۆیە بەفر بە شێوەیەکی بەردەوام لە هاوینیشدا دەبارێت، بەمەش شاخەوانان بەردەوام لە مەترسیی بەرکەوتنی سەهۆڵدا دەبن.

لە ساڵی 2019دا، زیاتر لە 11 کەس لە کاتی چوونە سەر چیاکەدا گیانیان لەدەستدا، ئەمەش یەکێکە لە ڕووداوە خراپەکانی ئەو ناوچەیە، لە ساڵی 2015دا 19 کەس لەوانەی چوونە سەر چیاکە بەهۆی داڕمانی سەهۆڵەکەوە گیانیان لەدەستدا.

دوای ئەو ڕووداوانە، لیژنەیەک پێشنیاری بۆ حکومەتی نیپاڵ کرد، کە کۆمەڵێک یاسای نوێ دابنێن و پێشنیاریشی کرد چوونە سەر چیاکانی ئێڤێرێست تەنها بۆ ئەو کەسانە بێت کە پێشتر چوونەتە سەر بەرزایی 6500 مەتر، هەروەها ئەو کەسانە دەبێت بڕوانامەیەک دابین بکەن کە توانای جەستەیی خۆیان بسەلمێنن.

قمه جبل ايفرست

هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکان بۆ زۆربوونی ژمارەیەکی زۆر لە شاخەوانان دەگەڕێتەوە، زۆرێک لە خەڵک دەڵێن قەرەباڵغییەکی زۆر لە ناوچەکەدا هەیە، لە ساڵی 2019دا دوو شاخەوان بەهۆی ماندووبوونەوە لە کاتی دابەزینیان گیانیان لەدەستدا، لەوانەیە خراپترین شت ئەوە بێت کە تەرمی ئەو شاخەوانانەی  لە بن چیاکاندا گیانیان لەدەستداوە، لە شوێنی خۆیاندا ماونەتەوە و دەبینرێن، چونکە دەرهێنانی تەرمەکان کات و ماندووبوون و پارەیەکی زۆری دەوێت.

ڕووەک و دەوەنی زۆر کەم هەن لە سەرووی بەرزاییەکانی 6480 مەتردا، بۆیە ئەو ڕوەکانەی لەم بەرزاییانە دەڕوێن بە بەرزترین ڕوەکەکانی جیهان دادەنرێن کە زۆر ژەهراوین وەک ئەو ڕوەکەی بە ئاریناریا ناسراوە کە لە خوار 5500 مەتر لە ناوچەکە گەشە دەکات، بەپێی توێژینەوەکان لەسەر بنەمای زانیاری سەتەلایت لەساڵی 1993 تا 2018 گەشەی ڕوەکەکان لە ئێڤێرێست لە فراوان بووندابوون.

لەبەر ئەوەی چیای ئێڤێرێست بەرزترین چیای جیهانە، سەرنجی بەرچاوی ڕاکێشاوە و زۆرینەی شاخەوانانی جیهان هەوڵی سەرکەوتن بۆ چیاکە دەدەن، تائێستا نەزانراوە لە سەردەمی کۆندا کێ بەسەر ئەم چیایەدا سەرکەوتووە، بۆیە تۆمارەکانی سەرکەوتن لە ساڵی 1924ەوە هەژمار دەکرێت، هەرچەندە ئەمە هەرگیز پشتڕاست نەکراوەتەوە، چونکە هیچ کام لەو پیاوانە بە زیندوویی نەگەڕاونەتەوە، بەڵام لەم ساڵانەی دوایی چەندین بەرچاو ڕوونی بۆ شاخەوانان خراوەتەڕوو کە یارمەتیان دەدات بۆ سەرکەوتن لەوانە، شاخەوانان دەبێت ئەزمونیان هەبێت و بەسەر شاخی دیکەدا سەرکەوتبن و یەکەم جاریان نەبێت، تەندروستیان باش بێت و مۆڵەتی پزیشکیان هەبێت، کەرەستەی شاخەوانیان پێبێت، هەروەها دەبێت لە وەرزی دیاریکراودا بەسەر چیاکەدا سەربکەون، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بەفرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە هێشتا مەترسی هەبێت چونکە بەشێکی زۆری شاخەوانان بە بەرزایی زۆر و ئاستی ئۆکسجینی نزم ڕانەهاتوون و پشت بەو بتڵە ئۆکسجینە دەبەستن کە لەگەڵ خۆیاندا دەیبەن، بۆیە ئەو ناوچەیەی کە لەسەروو 8000 مەترەوە بەرزە لەسەر چیای ئێڤێرێست بە ناوچەی مەرگ ناودەبرێت و ئەو شاخەوانانەی ماوەیەکی درێژ لەو ناوچەیەا کات بەسەردەبن لەوانەیە تووشی نەخۆشی بەرزی و ئاوسانی مێشک بن.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا