پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، سیستمی کامێرای هاتوچۆی جێگیر پێویسته له هه‌موو كوردستان دابنرێت و ئەنجومەنی پارێزگاکانیش ناتوانن ڕەتی بکەنەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی دانانی سیستمی کامێرای هاتوچۆی جێگیر ئاماژەی بەوەکرد، “تا ئێستا لە هەولێر ئەو کامێرایانە دانەنراون، ئه‌و گرێبه‌سته گرێبه‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارنین كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ چی ده‌كات”.
وتیشی، “به‌ڕاستی نازانم دایده‌نێن یان داینانێن، بەڵام ره‌تكردنه‌وه و سكاڵا كردن یاسایی نییه، ئەگەر لە هەولێر دانرا به‌دڵنیاییه‌وه به‌و ئاراستەیە ناڕۆین ڕەتی بکەینەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری دانانی كامێرای چاودێری له‌سه‌ره‌تادا ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه سه‌لامه‌تی خه‌ڵک بپارێزێت، ئۆتۆمبیله‌كانی ئێستا مۆدێل به‌رزن ئه‌و خێراییه زۆره‌ی هەیانە وایكردووه خه‌ڵكێكی زۆر بۆته قوربانی ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی پێویستی به‌كامێرای چاودێری هه‌یە.
جەختی لەوەش کردەوە، “كامێرای چاودێری سیستمی پۆینت تو پۆینت له‌هه‌ولێر كاری پێناكرێت لە ئێستادا، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی دنیا ئه‌و سیستمە كاری پێده‌كرێت، سیستمی پۆینت تو پۆینت پێویسته له‌هه‌موو كوردستان دابنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی شۆفێره‌كان ته‌نها بۆ كامێرا خێرایی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه له‌دوای كامێرا دیسان خێرایی به‌رزده‌كه‌نه‌وه توشی قوربانی گه‌وره ده‌بین”.