هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لەسەر هاوكاری كردنی هەسەدە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش لە عێراق و سووریا دەڵێت، هاوكارییەكانیان بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت.
پاوڵ كاڵڤێرت، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش لە عێراق و سووریا دەڵێت، هاوكارییەكانیان بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت.

لە كاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە حەسەكە، فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش لە عێراق و سووریا، دووپاتیكردەوە، هاوكارییەكانیان بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت، هەروەك پێشتر لە پاراستنی كامپی هۆڵدا هاوكاری هەسەدەیانكردووە.

لە لایەكی دیكەوە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند: داعش تا ئێستاش هەڕەشەی گەورەیە لەسەر باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، جەختیشی لەسەر بەردەوامبوونی كاركردنی هاوبەشكردەوە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.

عەبدی وتیشی: رزگاركردنی ناوچە داگیركراوەكان لەلایەن توركیاوە، لە پێشینەی ئەركەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتە و دەبێت خەڵكە رەسەنەكانی عەفرین و سەرێكانی و گرێسپی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا