کەشناسی: شەپۆلی بەفر و باران بارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی شوبات، ئاسمان لەکاتەکانی بەیانى تا دوایی نیوەرۆ نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لە ئێوارەدا شەپۆلێکى باران و بەفر بارین درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم، کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەستپێدەکات تاکو ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوور و ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى هەولێر، ئەگەری باران بارین لەسەنتەری پارێزگای هەولێر لەئێوارەدا لەهەندێک ناوچە هەیە، باران بارین لە گەرمیان و بەشێک لە پارێزگاى کەرکووک تا باکوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین بەشێوەى نمە باران و هەندێک کات تاوە بارانى مامناوەند دەبێت، لە ئەنجامى کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد لەسەر تەواوى زنجیرە چیا سنووریەکان و لووتکە و قەدپاڵى چیا بەرزەکان بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە شەودا دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.

سبەی هەینی2ی شوبات، کەش سارد و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لەئەنجامی کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردەی ڕووی لەناوچەکەمان دەکات لەکاتی باران بارین و ئەگەری بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەتایبەت ئەو شاخانەى بەرزیان لە 2000 مەتر زیاترە، پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین لەسنووری پاریزگای سلێمانی زیاتر بێت بەراورد بەناوچەکانی تر، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ چوار بۆ شەش پلە نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دادەبەزن .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 14پلەى سیلیزى

سلێمانی :12 پلەى سیلیزى

دهۆک : 10پلەى سیلیزى

کەرکوک : 14پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13پلەى سیلیزى

زاخۆ : 10پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -2پلەى سیلیزى

سۆران : 8پلەى سیلیزى

گەرمیان : 18پلەى سیلیزى

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا