تورکیا زیاتر لە 8500 سەربازی بیانی لە وڵاتەکەی دووردەخاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی سوریاوە کە زیاتر لە 10 ساڵە بەردەوامی هەیە، زیاتر لە هەشت هەزار و 500 سەربازی شەڕکەری بیانی لە وڵاتەکەی دوورخستووەتەوە.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، تورکیا بە تۆمەتی “تیرۆر” ئەو سەربازانەی لە وڵاتەکەی دوورخستووەتەوە کە خەڵکی 102 وڵاتی جیاواز بوون، لەنێویشیاندا وڵاتانی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیاشدا هاتووە، هەر لەماوەی دە مانگی ئەمساڵدا 61 گومانلێکراوی هەشت وڵاتی جیاوازی ناو یەکێتی ئەوروپا، لە تورکیاوە راگوێزراون.

بەپێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش، “ئەو سەربازانە ئامانجیان بووە بچنەپاڵ رێکخراوی چەکداری داعش و پارتی کرێکارانی کوردستان و کۆمەڵەکانی سەربە سوریا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا