پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی عێراق رایدەگەیەنێت “حکومەتی عێراق دانپێدانانی بۆ شەش زانکۆی ھەرێم کردووە و هەوڵیش هەیە دانپێدانان بۆ چەند زانکۆیەکی دیكە بکرێت”.
د.نەبیل کازم وەزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی عێراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “تائێستا عێراق دانپێدانانی بۆ شەش زانكۆی هەرێم كردووە بەپێی پێوەرەکانی وەرگرتنی زانکۆکان لە عێراق”.
وتیشی “هەماهەنگیەكی باش لەنێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە، هەماهەنگیەكانیشمان بەردەوامی دەبێت بۆئەوەی لەداهاتوودا ژمارەیەك زانكۆی دیكەی هەرێم بەفەرمی دانی پێدابنرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی عێراق چەند لیژنەیەكی بۆ دانپێدانان بە نزیكەی دە زانكۆی هەرێمی كوردستان پێك هێناوە و لەو چوارچێوەیەشدا تائێستا ژمارەیەك زانكۆ دانپێدانانیان بۆكراوە.