پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكی دەزگای بەدواداچوونی ئێران رایگەیاند، سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی كێشەی بۆ دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییەكانیان دروستكردووە.
حەسەن دەروێشیان سەرۆكی دەزگای بەدواداچوونی ئێران رایگەیاند، ئەمریكا بانگەشەی ئەوە دەكات سزاكانیان كاریان نەكردوەتە سەر هاوردەی پێداویستی پزیشكی و خۆراكی ئێران، بەڵام ئەوە راست نیەو سەرجەم دەروازەكانی دابینكردن و گواستنەوە داخروان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ گەلی ئێران لە دوو بەرەوە دەجەنگن، بەرەیەكیان جەنگە دژی پەتای كۆرۆنا، دووەمیشیان جەنگە دژی سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا، كە بەشێوەیەكی بەرچاو كاریان كردۆتە سەر تواناكانی وڵاتەكە لە دابینكردنی پێداویستی پزیشكی.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردودا ئەمریكا بەچەند قۆناغێك سزای ئابوری توندی بەسەر ئێراندا سەپاند، لەئێستاشدا سزا ئابورییەكانی كاریگەری زۆری لەسەر هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستكردووە.