بزوتنەوەی تالیبان لێبوردنی بۆ ئەشرەف غەنی دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی تاڵیبان لێبوردنی بۆ ئەشرەف غەنی سەرۆكی هەڵاتووی ئەفغانستان دەركردووە و بەپێی لێبوردنەكە، دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی.

بزوتنەوەی تاڵیبان سەبارەت بە كێشەی ویلایەتی پەنجشیر ڕایگەیاندووە لە ئێستادا ئەو ویلایەتە گەمارۆ دراوە و هەوڵدەدەن كە ئەو كێشەیە لەڕێی دانوستانەوە چارەسەر بكەن.

هەفتەی پێشوو پاش ئەوەی كە هێزەكانی تاڵیبان گەیشتنە دەروازەكانی كابولی پایتەخت ئەشرەف غەنی سەرۆكی ئەفغانستان هەڵات و بە پێی هەندێك لەسەرچاوەكان دەوترێت لە ئیمارات نیشتەجێ بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا