روسیا: ئەمریکا بەکشانەوەی هێزەکانی لەئەفغانستان شکستی خۆی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمریکا بەکشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان، دانی بە شکستی خۆیدا نا.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە ئەفغانستان لەژێر رۆشنایی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، مەترسی هێرشە تیرۆرستییەکان تابێت زیاددەکات.

پێشتریش لاڤرۆڤ رایگەیاند، بارودۆخی ئەفغانستان تابێت خراپتر دەبێت و جەختی لەوەکردەوە وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ راگرتنی هەر دوژمنکارییەک دژ بە هاوپەیمانان لە ئەفغانستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمریکا پێشتر رایگەیاند، %90ی هێزەکانی لە ئەفغانستان کشاندووەتەوە و بڕیارە هەتا کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو، تەواوی هێزەکانی لەو وڵاتە بکشێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا