ئەڵمانیا ژمارەی دیپلۆماتکارانی لە ئەفغانستان کەمدەکاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، رایگەیاند، وڵاتەكەی ژمارەی كارمەندانی باڵیۆزخانەی لە کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان کەمدەکاتەوە.

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، ئەڵمانیا کار دەکات بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتکارانی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە کابوڵ بۆ کەمترین ئاست، ئەو هەنگاوەش لە چوارچێوەی رێکارە ئەمنییەکاندا جێبەجێدەكات.

وەزیری دەروەی ئەڵمانیا، باسی لەوەشكردووە، ئەوان لە نزیکترین کاتداتدا كار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی گەڕانەوەی دیپلۆماتکارانیان لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا و ئەو کارمەندانە خۆجێیانەشی کە لە ئەفغانستان کاریان لەگەڵ ئەڵمانیادا كردووە، هاوكاتداوای لەو هاوڵاتیانی وڵاتەكەی کردووە کە لە ئێستادا لە ئەفغانستانن، بەهۆی خراپی رەوشی ئەمنییەوە بەزووترین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان رۆژی پێنجشەممە دەستیان بەسەر شاری قەندەهار دووەم گەورەترین شاری ئەفغانستان داگرت تائێساش 18 پارێزگای ئەفغانستان لەلایەن چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەرداگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا