داوادەکرێت وڵاتانی کەنداو هاوکاری تاڵیبان بکەن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی پۆلیسی دوبەی جەختی لەوەکردەوە، پێویستە وڵاتانی کەنداو یارمەتی بزوتنەوەی تاڵیبان بدەن لە وەرگرتنی دەسەڵات و سەقامگیربوونی ئاسایشی ئەفغانستان.

زاحی خەلفان، جێگری سەرۆکی پۆلیسی دوبەی رایگەیاند، پێشنیاز دەکەن هێزی قەتەری بنێردرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی فڕۆکەخانەی کابوڵ لە ئەفغانستان.

باسی لەوەشکرد، کردنەوەی فڕۆکەخانەی کابوڵ بەڕووی ئەفغانییەکاندا تا وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن، بابەتێکی مەترسیدارە و وتیشی: چوونەدەرەوەی بیانییەکان لە کابوڵ راستە، بەڵام ئەفغانییەکان بۆ؟

ئەوەشی خستەڕوو، “بزوتنەوەی تاڵیبانی 2021 جیاوازە لە بزوتنەوەکەی پێشتر، بەڵام ئایا لە ئەفغانستان قبوڵ دەکرێت؟ خوا دەیزانێت”.

لەماوەی رابردوودا، بزوتنەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر زۆرینەی خاکی ئەفغانستاندا گرت و لەنێویشیاندا کابوڵی پایتەخت، لە ئێستاشدا سەرقاڵی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا