یۆنان له‌سه‌ر سنوری توركیا دیواردروست ده‌كات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ رێگریكردن له‌ رویشتنی ئاواره‌ ئەفغانستانیەكان یۆنان له‌سه‌ر سنوری توركیا دیوارو بەربەست دروست ده‌كات.

وه‌زاره‌تی پاراستنی هاوڵاتییان له‌ یونان رایگەیاندووە، حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ له‌ سه‌ر سنوری نێوان یونان و توركیا دیوارێكی بەرزو پۆڵایین دروست بكات.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی نەتەوەیی یۆنان، میخالیس كریسودیس وه‌زيرى  پاراستنی هاوڵاتییان له‌ یونان رایگەیاندووە، بۆ رێگریكردن له‌ رویشتنی ئاواره‌ ئه‌فغانییه‌كان له‌ توركیاوه‌ بۆ یونان، دیوارێكی پۆلایین به‌ درێژایی 40 كیلۆمه‌تره‌ له‌سه‌ر سنوری نێوان توركیا و یونان دروست ده‌كات.

باسی لەوەشكردووە، یونان نایه‌وێت وه‌ك ساڵانی رابردوو رووبه‌رووی شه‌پۆلی به‌ لێشاوی ئاواره‌كان ببێته‌وه‌ بۆیه‌ بڕیاری داوه‌ كه‌ ئاسایشی سنووره‌كانی توندتر بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌م دیواره‌ دروست ده‌كرێت.

هاوكات، نیکۆس پاناگیۆتۆپۆلۆس وەزیری بەرگری نەتەوەیی یۆنان، رایگەیاندووە، بۆ بەهێزکردنی سنوورەکان یۆنان بەردەوامە لە رووبەرووی هەر هەڕەشەیەکی ئەمنی یان شاراوە كە ببێتە جێگەی مەترسی بۆسەر ئەو وڵاتە.

لەماوەی رابردوودا كاتێك له‌ نێوان توركیا و ئه‌ورووپادا ناكۆكی هه‌بوون، توركیا ئاواره‌ سورییه‌كانی روانه‌ی سه‌ر سنووری یونان كرد به‌هۆیه‌وه‌ ناكۆكی له‌ نێوان توركیا و یونان ده‌ركه‌وتبوو و هه‌ر دوولا یه‌كتریان به‌ بازرگانی كردن به‌ ئاواره‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا