نوێکردنەوەی تۆماری کارتی بایۆمەتری دەنگدەران بۆماوەی پێنج ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، نوێکردنەوەی تۆماری کارتی بایۆمەتری دەنگدەران بۆماوەی پێنج ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند،” کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆماوەی پێنج ڕۆژی دیکە تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانی نوێکردەوە، لەدوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک ماون کارتی بایۆمەتری دەنگدەران دەربهێنن”.

کۆمسیۆن ئامارێکی بڵاوکردەوە، کە تەنها لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە سێ هەزار کەس کارتی دەنگدایان نوێکردووەتەوە، بەشێوەیەک هەزار و 452 کەس لە هەولێر و هەزار و 43  کەس لە سلێمانی و 574 کەسیش لە دهۆک بوون.

هاوکات، لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، کە دوو ملیۆن و 350 هەزار کەس کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، نزیکەی ملیۆنێک و 440 هەزار کەس کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا