ئەمریكا لەسەر پێكدادانەكانی قامشلۆ دێتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

شەڕ و پێكدادان لە گەڕەكی ئەلتەی لە ناوەندی شاری قامشلۆ لە نێوان چەكدارانی بەرگری نیشتمانی سەر بە حكومەتی سوریا و هێزەكانی ئاسایشی رێڤەبەری خۆسەر بەردەوامە، فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكاش رایگەیاند، دەیانەوێت پێكدادانەكانی قامشلۆ بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت.

پێكدادانەكان لە دەوروبەری خوێندنگای عەباس عەلەوی و ئیبن سینا لە ڕۆژئاوای گەڕەكی ئەلتەی بەردەوامە، چەكدارانی سەر بە حكومەتی سوریا قەناس بەدەستیان لەسەر بینا بەرزەكان جێگردووە.

لەلایەكی دیكەوە كێنیز مكێنزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە پێنتاگۆن رایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات هاوبەشی گرنگی ئەمریكان و ئەمریكاش دەیەوێت بە گفتوگۆ چارەسەری دۆخی شاری قامشلۆ بكەن.

ماوەی چەند رۆژێكە لە شاری قامشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و چەكدارانی سەر بە حكومەتی سوریا بەردەوامە و تا ئێستا چەندین كەس لە هەردوولا و ژمارەیەك خەڵكی مەدەنیش كوژراون یان برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا