پۆڵه‌تیك پرێس
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، تورکیا شوێنی کۆبوونەوەیەکی فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات( هه‌ده‌سه)ی کردووەتە ئامانج و ئامانج و لە ئەنجامی بۆردومانه‌كه‌دا نۆ ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان شه‌هید بوون کە لەناویاندا فەرماندەیەکی ژنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەیە.”
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ هەینی 20ی ئابی 2021 رایگه‌یاند، تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە نوسینگەی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەنجومەنی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات شاری تەل تەمەری لە پارێزگای حەسەکە کردە ئامانج و بۆردومانی کردووه.”
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فڕۆکەکە بێفرۆكه‌وانه‌كه‌ی توركیا کۆبوونەوەیەکی سەرکردە سەربازییەکانی( هه‌ده‌سه)ی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا نۆ ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات شه‌هید بوون و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.”
جگە لە شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی فەرماندە سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ، تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیەکی مەدەنیشی کردووە و بەهۆیەوە زیاتر لە 20 کەس برینداربوون کە به‌شێكیان ژن و منداڵن.