لە هەفتەیەكدا 90 كەس لە هێزەكانی سوریا و چەكدارانی داعش كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە سەرەتای مانگی تشرینی ئەمساڵ یەكەمەوە تا ئەمڕۆ 49 چەكداری داعش و 41 ئەندامی هێزەكانی حكومەتی دیمەشق لە تەقینەوە و شەڕ و پێكادانەكاندا كوژراون.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەكرد، لە 24ی ئازاری 2019وە تا ئێستا 822 كەس بە دەستی هێزەكانی حكومەتی سوریا كوژراون كە هەندێكیان بیانین.

بەپێی راگەیەنراوەكەی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەوانەی كوژراون سەرجەمیان بەهۆی تەقینەوەكانی داعش لە ڕۆژئاوای فورات و كەنارەكانی دێرەزۆر و ڕەققە و حومس كوژران، هەروەها لە هێرش و بۆردومانەكانی حكومەتی سوریا 439 چەكداری داعش كوژراون.

باس لەوەشكراوە، هێرشەكانی داعش بۆ سەر ئەو ناوچانەی كە هێزەكانی حكومەتی دیمەشق كۆنترۆڵی دەكەن، 5 هاوڵاتی مەدەنی كە چواریان لە كێڵگەكانی غاز كاریانكردووە و 11 شوان كوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا