هەڵوێستی رۆژئاوای كوردستان دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی دەستەی جێبەجێكاری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) رایدەگەیەنێت ئەوان لەگەڵ سوریایەكی دیموكراتی نا ناوەندین و دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە گونجاو نیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە وڵاتدا، بۆیە لە رۆژئاوای كوردستان پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا ئەنجام نادرێت.

سلێمان عەرەب ئەندامی دەستەی جێبەجێكاری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: رەوشی سوریا لە رووی سیاسی و ئابوری و ئەمنییەوە بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ پرۆسەیەكی دیموكراسی وەك هەڵبژاردن یەكناگرێتەوە.

ئەو ‌وئەندامەی دەستەی جێبەجێكاری پەیەدە وتی: مەرجی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەوەیە كەشێكی دیموكراسی هەبێت تا ئەو پرۆسەیە بەڕێوەبچێت بۆیە ئێستا كاتێكی گونجاو نیە بۆ هەڵبژاردن لە سوریادا، بەو هۆیەوە لە سنوری باكور و خۆرهەڵاتی سوریا سندوقی هەڵبژاردن دانانرێت و پرۆسەكە بەڕێوەناچێت.

باسی لەوەشكرد، دەیانەوێت سوریایەك دابمەزرێت بۆ هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی سوری بێت سوریایەكی دیموكرات و ناناوەندی بێت.

بڕیارە ڕۆژی 26 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا بەڕێوەبچێت و 51 كەس ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەو وڵاتە.

ئەمە لە كاتێكدایە بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری ئێستای سوریا كە 21 ساڵە لەو پۆستەدایە بۆ جاری چوارەم خۆی كاندید كردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا