پەیەدە: سەردانی نەسر حەریری بۆ هەولێر بۆ تێكدانی یەكڕیزی كوردە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی دەستەی جێبەجێكاری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) جەخت لەوە دەكاتەوە، سەردانی نەسر حەریری بۆ هەولێر بە ئامانجی تێكدانی یەكڕیزی كوردە و بە رێككەوتنی دوو لایەنەی توركیا و پارتی ئەو سەردانە كراوە.

سلێمان عەرەب ئەندامی دەستەی جێبەجێكاری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، سەردانی نەسر حەریری بۆ دژایەتیكردنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد و تێكدانی یەكڕیزی كوردە، ئەمە بەپێی رێككەوتنێكی توركیاو پارتی ئەنجام دراوە.

وتیشی، “سەردانی نەسر حەریری لە كاتێكدایە بۆ كورد گرنگە هەنگاو بۆ بەدەستهێنانی ناسنامەی خۆی دەنێت لە هەر چوار پارچەی كوردستان، بەڵام بەداخەوە لەمكاتەدا شاندێكی پاشماوەی داعش لە هەولێر لەلایەن سەرۆكی پارتی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێدەكرێت”.

باسی لەوەشكرد، حەریری پێشتر هێرشی كردوەتە سەر پارتێكی كوردستانی كە لە پارچەیەكی كوردستان رابەرایەتی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی دەكات و بە تیرۆرست ناوی هێنان، لە كاتێكدا ئەو پارتە شنگالی لە چنگی داعش رزگاركرد.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، نەسر حەریری لە چەند رۆژی رابردو سەردانی هەولێری كرد و لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی پەرلەمانەوە پێشوازی لێكرا.

ئەو سەردانەش كاردانەوەو ناڕەزایەتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، چونكە نەسر حەریری، بەردەوام دژایەتی دەستكەوتەكانی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دەكات و هاوكات پاڵپشتی لە داگیركردنی عفرین لەلایەن توركیاوە كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا