(مەسەدە) هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی سوریا ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی سوریای دیموكرات رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەكان بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریاوە نیە، بەوپێیەی ئەو هەڵبژاردنە نابێتە هۆی بەدیهاتنی ئامانجەكانی گەلانی سوریا لە پێناو ژیانێكی شایستە.

ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) لە بەیاننامەكدا هەڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد دەربارەی هەڵبژاردنی 26 ی ئەم مانگەی سەرۆكایەتی لە سوریا و رایگەیاند: پێشتر دووپاتمان كردووەتەوە پەیوەندیدارنین هەڵبژاردنێكەوە نەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلانی سوریا لە پێناو دەستەبەركردنی ماف و ژیانی شایستە، وە نابینە بەشێك لە هەڵبژاردنێك كە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە (2254) نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەبچێت.

ئەنجومەنەكە باسی لەوەشكردووە، چەندجارێك هەوڵی گفتوگۆ ودانوستانیان هەبووە لەگەڵ حكومەتی سوریا، بەڵام ئەنجامی نەبوو.

بڕیارە ڕۆژی 26 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی سوریا بەڕێوەبچێت و 51 كەس ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لەو وڵاتە.

ئەمە لە كاتێكدایە بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری ئێستای سوریا كە 21 ساڵە لەو پۆستەدایە بۆ جاری چوارەم خۆی كاندید كردووەتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک