برسێتی بەرۆکی 23 وڵات و ناوچەی جیهان دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدابڵاویكردەوە، برسێتی و قات و قڕی تووشی 23 ناوچە و وڵاتی جیهان بووە و گەرمبوونی زەویش یەکێکە لە هۆکارەکانی.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان لوبنان، سوریا، یەمەن و ئەفغانستان بەشێكن لەو وڵاتانەی دووچاری برسێتی بوونەتەوە.

لەراپۆرتەكەدا ئەوەشهاتووە، کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناو گەرمبوونی زەوی و كاریگەرییەكانی لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵ هۆکاربوون بۆ ئەوەی دانیشتوانی 23 وڵات و ناوچەیە لەجیهان رەوشیان بەرەو خراپتر بروات.

نەتەوە یەكگرتووەكان لەراپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، لە ساڵی 2020دا نزیكەی سەدوو 55 ملیۆن کەس لە جیهان سەلامەتی خۆراکیان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا