ئیسپانیا 15 ژن و منداڵی داعش لە كەمپی هۆڵ وەردەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

حكومەتی ئیسپانیا 15 ژن و منداڵی داعشی لە كەمپی هۆڵی سوریا وەرگرتەوە، عێراقیش داوا لە هەموو وڵاتان دەكات كەسوكارەكانی داعش لە كەمپەكە وەربگرنەوە.

قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە تویتێكدا رایگەیاند: حكومەتی ئیسپانیا 15 ژن و منداڵی داعشی لە كەمپی هۆڵ لە سوریا وەرگرتەوەو كەمپەكە ژن و منداڵی بیانییەكانی داعشی تێدایە.

قاسم ئەعرەجی، وتیشی: جارێكیتر داوا لە وڵاتان دەكەین، هەوڵ بۆ وەرگرتنەوەی ژن و منداڵەكانی داعش لە كەمپی هۆڵ بدەن، ئەوەش بۆ وشككردنی سەرچاوەكانی تیرۆر و داخستنی كەمپەكە كە ناوەندی تیرۆرە.

كەمپی هۆڵ لە رۆژئاوای كوردستان، نزیكەی 60 هەزار ژن و منداڵی داعشی تێدایە، كە بەشێكی زۆریان عێراقی و سوریین و ئەوانی تریش خەڵكی وڵاتانی ئەوروپان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا