لە کەرکوک ١٦ چەکداری داعش دەکوژرێن

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کوژرانی ١٦ چەکداری داعشی لە پارێزگای کورکوک راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی، یەحیا رەسوڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە رێنمایی راستەوخۆی مستەفا کازمی هێژەکانی دژەتیرۆر دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی گەورەی ئەمنی لە پارێزگای هەولێر کرد بەمەبەستی دەستگیرکردنی شانە خەوتووەکانی رێکخراوی چەکداری داعش.

وتیشی: ئۆپراسیۆنەکە شەوی پێنجشەممە دەستیپێکردووە و بەیانی رۆژی هەینی تەواوکراوە تێیدا ١٦ چەکداری داعش کوژراون کە هەندێکیان لە ئەنجامی روبەڕوبوونەوەی راستەوخۆ کوژراون و هەندێکی دیکەشیان لەڕێی فڕۆکەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کراونەتە ئامانج.

باسی لەوەش کرد، لەدوای چۆڵبوونی ئەو ناوچانە لە ئەندامانی داعش دەست بەسەر چەند بەڵگەنامەیەکی گرنگ و ژمارەیەک چەک و پاسپۆڕت و بڕە پارەی ناوخۆیی و بیانیدا گیراوە.

ماوەی چەند مانگێگە ئۆپراسیۆنە ئەمنی و سەربازییەکان دژی داعش لە عێراق دەستیان پێکردووە، بەوهۆیەوە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و بەشێک لە بارەگا و بنکەکانیان خاپورکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا