لاڤرۆڤ: ئەمریکا پێشوەختە ئاگاداری هێرشەکەی سوریای کردینەوە

پۆڵەتیک پرێس

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بە چەند خولەکێک بەر لە بۆردومانەکە، ئەمریکا ئاگاداری کردووینەتەوە لەوەی بەنیازە هێرش بکاتەسەر رۆژهەڵاتی سوریا.

رۆژی هەینی، لاڤرۆڤ بە میدیاکانی راگەیاند، روسیا بەنیازە لەبارەی سوریاوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکاتەوە و وتی: ئەمریکا نایەوێت بەهیچ شێوەیەک خاکی سوریا بەجێبهێڵێت.

ئەم لێدوانەی لاڤرۆڤ لەدوای بۆردومانەکەت شەوی رابردووی ئەمریکا دێت بۆسەر ناوچە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی سوریا و عێراق.

ئەمریکا لەڕێی ئەو بۆردومانانەوە، خاڵەکانی چاودێری سنوری رۆژهەڵاتی سوریا و کۆگا و بارهەڵگری تەقەمەنی و چەکی کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو هێرشانەی ئەمریکا بووەتەهۆی کوژرانی دەیان چەکداری دەستەی حەشدی شەعبی و کەتائیبی حزبوڵـڵا لە باشوری شاری بوکمال لە سوریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا